Fahrettin İbrahim
14 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا بەکر بۆزداغ رایگه‌یاند: "وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەمان داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجام بدات".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له كۆشكی چانكایا رێكخرابوو، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا بەکر بۆزداغ له‌باره‌ی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه و شه‌هید و برینداربوونی هاووڵاتیانی سڤیل قسه‌ی كرد.
بەکر بۆزداغ سه‌ره‌تا رایگه‌یاند كه "بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەومی لەگەڵ گەلی فەڵەستین و رێزگرتنێک لە گیانی شەهیدان سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند'' و گوتیشی كه ''توركیا داوای كردووه كه رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی رۆژی هه‌ینی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی پێك بێنێ''.
گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان تاوەکو ئەمڕۆ بێ وچان بەرگرییان لە بابەتی فەڵەستین کردووە بەم شێوەیەش بەردەوام دەبن و گوتی: ''ئەمڕۆ لە مێژوو بە رۆژی دووشەمەی خوێناوی دەنووسرێتەوە. لە روانگەی وڵاتە ئیسلامییەکان و موسڵمانان ئەمڕۆ دووشەممەی رەشە لە مێژوودا".
راشیگه‌یاند "رووداوەکانی ئەمرۆ نیشانی‌دا کە ئەمریکاش دەستی بە خوێنی فەڵەستینییەکان سوورە".
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بۆزداغ ئاشكرای كرد كه "بە ئامانجی راوێژکردن بانگهێشتی باڵیۆزی ئیسرائیل و واشنتۆنی لە ئەنقەرە کراوە".
گوته‌بێژی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه ''سبه‌ی په‌رله‌مانی توركیا دانیشتنێكی تایبه‌تی ده‌بێت له‌سه‌ر پرسی قودس''.
گوته‌بێژی حكوومه‌ت به‌كر بۆزداغ لەبارەی شەهیدکردنی هاووڵاتیانی فەڵەستینی لە غەززە گوتیشی: "بێگومان تاوانباری یەکەمی کۆمەڵکوژییەکەی ئەمڕۆ ئیسرائیلە. بەڵام هێندەی ئیسرائیل ئەمریکاش تاوانبارە. فەڵەستینییەکان خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان ئەنجامدا بەڵام سەربازانی ئیسرائیل بە گوللە بەرپەچی ئەو خۆپیشاندانانەیان دایەوە، دەبێت ئەمە ببینرێت".
گوته‌بێژی حكوومه‌ت به‌كر بۆزداغ له به‌شێكی دیكه قسه‌كانیدا رایگه‌یاند: "دەبێت ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هەرچی زوو دەستبەکار بن. تورکیا بانگەوازییەکەی کوێت و فەڵەستین بە کارێکی پێویست دەزانێت و پشتیوانی دەکات. دەبێت وڵاتانی ئیسلامی بەرامبەر بەو هەنگاوە نادروستە بە یەکگرتووی هەنگاو بنێین".