Yusuf Şahbaz
15 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2018
ئیزمیر - AA
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه له توركیا سێ رۆژ ماته‌مینی راگه‌یه‌ندرا، له شاری ئیزمیر ئاڵای تورکیا تا ئاستی نیوه هێنرایه خواره‌وه.
له پاش راگه‌یاندنی ماته‌مینی له توركیادا بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ، له سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی پارێزگا، شاره‌وانی و داموده‌زگاكانی دیكه‌ی شاری ئیزمیر ئاڵای تورکیا تا ئاستی نیوه هێنرایه خواره‌وه.
فه‌ڵه‌ستینیه‌كان كه دوێنێ له سنووری كه‌رتی غه‌ززه- ئیسرائیل چادریان هه‌ڵدا و، به‌مه‌به‌ستی پرۆتێستۆكردنی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قودس و 70ـه‌مین ساڵی نهكبه (كاره‌ساتی مەزن) كه ساڵیادی دامه‌زراندنی ئیسرائیله، خۆپیشاندانی (رێپێوانی ملیۆنیان) رێكخست، له‌و خۆپیشاندانه‌دا 59 فه‌ڵه‌ستینی كوژران كه یه‌كێكیان منداڵ بوو.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ لە شەشی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧ قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل راگه‌یاند و ئاشكرایكرد كه باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ قودس.
بڕیاره‌کەی تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی، نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشی لێكهوتهوه.