Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
17 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2018
ئەنقەرە- AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ سەبارەت بەو سزایەی بەسەر هاووڵاتیی تورکیا، هاکان ئاتیللادا لە ئەمریکا سەپێنراوە، رایگەیاند "دادگا یاسای پێشێلکرد، دادگاییەکی دادپەروەرانەی ئەنجام نەدا. لە پێناو راگەیاندنی ئەو بڕیارەدا کە پێشتر درابوو، تەنها رێکاری ناچاریی خۆی تەواوکرد".
بەکر بۆزداغ هەروەها رایگەیاند "ئه‌و دۆسیه‌یه یاسایی نییه، سیاسییه. ئه‌و دۆسیه‌یه هی فه‌تۆیه كه ئه‌مریكا به‌خێوی ده‌كات و هێشتا له‌ژێر پارێزگاریی ئه‌مریكادایه و دارده‌ستی ئه‌مریكایه و كوده‌تا ته‌ڵه/دادگای فه‌تۆیه كه له 17/25ی كانوونی یه‌كه‌می 2015 له توركیا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتووبێت تیایدا، ئه‌و دۆسیه‌یه به هاریكاری دادگای ئه‌مریكا، سی ئای ئه‌ی، فه‌تۆ و ئێف بی ئای له ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".