ئەنقەرە
بەکر بۆزداغی جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند : ئاژانسەکە ماوەیەکە ھەوڵێکی بەرچاو دەدات کەئەمەش وای کردوە نەک وەک ئاژانسێکی تورکی تەنیا لە سەر ئاستی ناوچەکەدا بەڵکو لەسەر ئاستی ئاژانسەکانی جیھان بناسرێت .
بۆزداغ وتیشی کە بەرای من کردنەوەی بەشی کوردی لە کەناڵەکە ھاوشانی چەند زمانیکی دیکەی ناوچەکەو جیھان واتای ئەوەیە کە ئاژانسەکە بۆتە ئاژانسێکی جیھانی .
بۆزداغ ووتیشی : ھاتنە ناوەوەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە بوارەکەدا کاریگەریەکی زۆر باشی دەبێـت بۆ گەیاندنی ھەواڵی راست و دروست .
بۆزداغ رایگەیاند لە کاتی ڕووداوەکانی میسر وسوریا و پێشتر لە بۆسنا وچەند ناوچەیەکی تر ھەندێک ئاژانسی جیھانی کاتێک ھەواڵی نادروستیان بڵاو دەکردەوە بینیمان کە چەندە کاریگەری دەکاتە سەر خەڵک .
بۆزداغ ووتیشی : لەکاتێکدا ئاژانسەکە بەچەند زمانێکی جیھانی و ناوچەیی پەخش و وەشانی خۆی دەکات ھەموو جیھان راستی و دروستی ھەواڵەکان وەک خۆی دەزانن ئەمەش وا لە ئاژانسەکانی جیھان دەکات کە بیر لەوە بکەنەوە ئەوانیش ھەواڵی ڕاست و دروست بڵاو بکەنەوە چونکە کاتێک ھەواڵی راست لە ئاژانسێکی وەک ئانادۆڵو بڵاودەبێتەو ئەوکات ئەوانیش ناچار دەبن ھەوالەکان وەک خۆی بڵاو بکەنەوە چونکە متمانەیان لای خەڵکی نامێنێـت .
لەبارەی کردنەوەی بەشی کوردیشەوە بۆزداغ ووتی کاتێک بەشی کوردی لە ئاژانسەکە دەکرێتەوە ئەوا ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی کە ھەواڵێکی راست و دروست بە زمانی کوردی بگاتە ھاوڵاتیان و ووتشی ئاژانسی ئانادۆڵو بەم ھەنگاوەی ھێزێگی زیاتری پێدەبەخشرێت .