Rewa Mahmut Hasan
13 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2016
ئاگری AA
دوای دانانی قەییوم لە شارەوانی دیادینی سەربە ئاگری، تابلۆی کوردی شارەوانیەکە لێکرایەوە و لهدوای رووداوەکهش بەفەرمانی وەزیری ناوخۆ سولەیمان سۆیلو، تابلۆی کوردی سەر بینای شارەوانییەکە دانرایەوە.
بەتۆمەتی یارمەتیدان و پشتگیریکردنی فەتۆ و پەکەکە/کەجەکە ژمارهیهک لە سەرۆک شارەوانیەکان لەکارەکانیان دوورخرانەوە و لێپێچینەوە لەگەڵیاندا دەستیپێکردووە. لهبهرئهوه کەسانی دیکه لەشوێنیان دانران، بەڵام هەندێکیان تابلۆی کوردی شارەوانییەکانیان لێکردبوویەوە.
لەسەر لێکردنەوەی ئەو تابلۆ کوردیانە، وەزیری ناوخۆی تورکیا هاتەدەنگ و فەرمانیدا بە دانانهوه تابلۆ کوردییەکان لەو شوێنانە.
لهچوارچێوهی بڕیارنامهیهکدا که مامهڵهی یاسای لهگهڵ دهکرێت، ٢٨ سەرۆک شارەوانی بەهۆی لێپێچینەوە لەگەڵیاندا، لەکارەکانیان دوورخرانەوە و کەسانی دیکه لەشوێنیان دانران. لەو چوارچێوەیەشدا قایمقامی دیادین بووه سەرۆکی شارەوانی شارۆچکهکه.