Mohammed Baqi Hussein
08 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2017
ئاگری - AA
دۆڵی موراد لە شارۆچكه‌ی دیادینی سه‌ربه پارێزگای ئاگری، به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما چلووره و سه‌هۆڵ به‌درێژایی چه‌ندین مه‌تر پێدا هاتووه‌ته‌خواره‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌رنجی گه‌شتیارانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
دۆڵه‌كه كه به‌هۆی راماڵینی خاكه‌كه‌یه‌وه شێوه‌ی پەیژەی وه‌رگرتووه و سیمایه‌كی پله پله‌ی هه‌یه، یهكێه له شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ناوچه‌كه و له ئێستاشدا به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ 35 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی، چلووره و سه‌هۆڵ به‌درێژایی چه‌ندین مه‌تر پێدا هاتووه‌ته‌خواره‌وه.
چلوورهكان جوانییه‌كی تایبه‌تیان بهدۆڵهكه به‌خشیوه.
دۆڵه‌كه له‌هه‌موو وه‌رزه‌كاندا جوانییه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و جیگای سه‌رنجی گه‌شتیاری ناوخۆ و بیانییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كو‌لتور و گه‌شتوگوزاری ئاگری، موحسین بوڵوت له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، شارۆچكه‌ی دیادین یه‌كێكه له شوێنه گه‌شتیارییه دیاره‌كانی ئاگری.
بوڵوت رایگه‌یاند ک دۆڵی مورات له‌ڕووی گه‌شتیارییه‌وه بۆ ناوچه‌كه زۆر گرنگه و گوتی: "دۆڵه‌كه و گه‌رماوه سروشتییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، له‌ڕووی جوانیی دیمه‌ن و به‌های ئاوی گهرماوهكانهوه، بۆ ئێمه زۆر گرنگن".