Meltem Yılmaz
29 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2019
ترابزۆن - AA
ماسیگرەكان له ترابزۆن، چاوه‌ڕوانی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر راوه ماسین كه چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه.
ماسیگرەكان له‌دوای بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی راوه‌ماسی كه 15ی نیسانی هه‌موو ساڵێك ده‌رده‌كرێت، له‌نگه‌ریان به به‌له‌مه‌كانیان گرتووه و چاوه‌ڕوانی كۆتاییهاتنی بڕیاره‌كه‌ن و له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌ستێك به به‌له‌مه‌كه‌یاندا ده‌هێنن و نۆژه‌نی ده‌كه‌نه‌وه و بزوێنه‌ر و پارچه‌كانی به‌له‌مه‌كه و كه‌ره‌سته‌كانی راوكردن له تۆڕ و دا‌و و قولاپهكانیان ئاماده‌ی راوێكی تێروته‌سه‌ل ده‌كه‌ن.
ماسیگرەكان له‌م چه‌ند رۆژه‌دا، شه‌و و رۆژیان ده‌خه‌نه سه‌ریه‌ك و تۆڕه قورسه‌كانیان له به‌له‌مه‌كانیان بارده‌كه‌ن و بۆ وه‌رزی تازه‌ی راوكردن كه له یەکی ئه‌یلووله‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن.
ماسیگرەكان لە ترابزۆن له‌م وه‌رزه‌دا ئومێدی زۆریان به جۆره‌كانی ماسیی هامسی، ئیستاڤریت و چینهكۆپ هه‌یه و نهگهرانن له‌باره‌ی جۆری پاڵاموتهوه.
یه‌كێكه له ماسیگرەكان بەناوی سێزگین كاچار بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوەکرد کە ماوه‌ی 15 ساڵه وه‌ستای تۆڕی راوه ماسییه.
سێزگین كاچار گوتی: "به‌شێكی زۆری ئاماده‌كارییه‌كانمان ته‌واو كردووه. تۆڕه‌كانمان تازه‌كردووه‌ته‌وه. بهلهمهكانمان نۆژه‌نكردووه‌ته‌وه. هه‌وڵ ده‌ده‌ین له یەکی ئه‌یلوولدا ئاماده‌بین بۆ وه‌رزی نوێی راوه‌ماسی".