Tuğba Yardımcı
02 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2017
ترابزۆن - AA
سۆیڵو ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌رزترین ئاستدا درێژه‌ی هه‌یه و، گوتی: "دوو رۆژ پێش ئێستا نزیكه‌ی نۆ تیرۆریست كوژران، دوێنێ له دێرسم پێنج تیرۆریست كوژران، ئه‌مڕۆش له هه‌مان شوێن سیانی دیكه، واتا هه‌شت تیرۆریست كوژراون. هاوڕێیانمان بێ گوێدانه پشووی جه‌ژن كارده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت شتێكی دیكه‌شمان كردووه، ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می دامه‌زراندنه له جه‌ندرمه، ئه‌وه‌ی ئه‌ركی وه‌رگرتووه رۆژی دواتر ده‌ستی به ئه‌ركه‌كه‌ی كردووه. چونكه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا شتێك له ئارادا نییه بۆ دواخستنی. هاوڕێیانمان له‌وێ به فیداكاریه‌كی زۆر ئه‌ركه‌كانیان به‌جێده‌گه‌یه‌نن. ئه‌وه‌ی ئێمه دڵخۆش ده‌كات ئه‌وه‌یه كه وره له به‌رزترین ئاستدایه.هاووڵاتیانیش له‌و باره‌یه‌وه وره‌یان له‌به‌رزترین ئاستدایه. ئه‌وه‌یش به‌واتای ئه‌وه نایه‌ت ئه‌و پاشماوه‌یه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی ماوه‌ی 40 ساڵه له جاده و شه‌قامه‌كانی ئه‌وێ دروستیكردووه به ته‌واوه‌تی له‌ناوبراوه. با كه‌س كه‌س بهدرۆنهخاتهوه. زۆر كار هه‌یه كه پێویسته ئێمه بیكه‌ین. به‌تایبه‌تی زۆر كار هه‌یه كه پێویسته له ده‌ره‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانمان بكرێن. له‌وه‌دا هه‌مووان ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیان هه‌یه".
سۆیلو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له كاتێكدا به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بینه‌وه، هاوپه‌یمانانی ئێمه زۆر به‌روونی ده‌ڵێن "من هاوكاری په‌یه‌ده ده‌كه‌م"، ئه‌و زانیاری هه‌واڵگریانه‌ی ئه‌م به‌یانییه گه‌یشتوون شتی خۆش نین. لەم بارەیەوە وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتی: "دووباره له‌رێگه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانمانه‌وه، به‌تایبه‌تی بابه‌تی مووشه‌ك كه له دووره‌وه ئاڕاسته ده‌كرێن، ئه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ رای گشتی باس كردووه كه كاتێ هه‌وڵدراوه دزه‌ی پێبكرێته ناو توركیا ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه. ئه‌وانه رووداوگەلێک نین ئێمه له هاوپه‌یمانانمانی ده‌پرسینه‌وه ئه‌وانیش له‌خۆیان. ئه‌مریكا ده‌ڵێت 'من هاوكاری په‌یه‌ده ده‌كه‌م' له بنه‌ڕه‌تدا به ئه‌نقه‌ست بێت یان نا، به‌خواستی خۆی بێت یان نا، به‌ڵام پشتیوانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ په‌كه‌كه دێت له‌ناو توركیا. ئێمه گه‌لێكین، دهوڵهتێكین كه به‌رپرسیارێتیمان به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و، توركیا تا ئه‌مڕۆ له‌و باره‌یه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكی دژبه‌یه‌كی نه‌نواندووه به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانان، ناشینوێنێت، به‌ڵام هه‌ڵوێستی دژبه‌یه‌كی هاوپه‌یمانانمان به‌رامبه‌ر ئێمه به‌پێویستی زانیوه ئێمه رێوشوێنی به‌رزتر بگرینه‌به‌ر. ئه‌وه ساده‌ترین مافی خۆمانه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌چینه قۆناغێكه‌وه كه زیاتر وریابین".