Hakan Çopur
18 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2020
واشنتۆن - AA
سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، سەبارەت بە چارەسەركردنى كێشەكانى ئيدلب لەگەڵ سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان پێكەوە كاريان كردووە.
ترەمپ بەرلە بەڕێكەوتنى بۆ لۆس ئەنجلۆس لە فڕۆكەخانەى جۆينت باس ئەندروێس وڵامى پرسيارى رۆژنامەنووسانى دايەوە و لە وەڵامى پرسيارێكدا رایگەیاند، لە كۆتايى هەفتەدا پەيوەندييەكى تەلەفۆنيى لەگەڵ سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان ئەنجامداوە.
ترەمپ ئاماژەى بەوە كرد كە ئەمريكا و توركيا لە نزيكەوە كار لەسەر بابەتى ئيدلب دەكەن و گوتى: "لە گەڵ ئەردۆغان پێكەوە كار لەسەر پرسى ئيدلب دەكەين".
سەبارەت بەو پەيوەندييە تەلەفۆنييەى كە لە نێوان ترەمپ و ئەردۆغاندا لە كۆتايى هەفتەدا ئەنجامدراوە، كۆشكى سپى لە روونكردنەوەيەكدا رايگەياند: "ترەمپ لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەى توركيا گرتوويەتييە بەر بۆ رێگرتن لە كارەساتێكى مرۆيى سوپاسى ئەردۆغانى كرد".