Özcan Yıldırım
08 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٣٩ ھەزار و ٦٣٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی ٢٢ ھەزار و ٦٩٩ کەس پۆزەتیڤ بووە و ١٠٨ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
خشتەی رۆژانەی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین لە تورکیا، لەڕێگەی ماڵپەڕی "covid19.saglik.gov.tr"ـەوە بڵاوکرایەوە.
بەپێی خشتەکە، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٣٩ ھەزار و ٦٣٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی ٢٢ ھەزار و ٦٩٩ کەس پۆزەتیڤ بووە و ١٠٨ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و پێنج ھەزار و ٨٣٥ تووشبووش چاکبوونەتەوە.
رێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەروو ١٨ ساڵەوەیە و دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە لەسەدا ٦٧،٣٠يـە و ئەوانەی دۆزی دووەمیان وەرگرتووە لەسەدا ٤٦،٥٢ـە.
لە تورکیا تا ئەمڕۆ ٤١ ملیۆن و ٧٧٣ ھەزار و ٧٤١ دۆزی یەکەم، ٢٨ ملیۆن و ٨٧٢ ھەزار و ٨٦٣ دۆزی دووەم، پێنج ملیۆن و ٥٤٦ ھەزار و ٧٩٩ دۆزی سێیەم و کۆی گشتی ٧٦ ملیۆن و ١٩٣ ھەزار و ٤٠٣ دۆز ڤاکسین وەرگیراوە.