Yıldız Aktaş
23 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢١٧ كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ١٩ كهس گیانیان لهدهستداوه، كۆی گشتیی حاڵهتهكانی تووشبوون گەیشتە ٢٥٨ ههزار و ٢٤٩ حاڵهت و كۆی گشتیی گیانلهدهستدان بۆ شەش ههزار و ١٢١ کەس بهرزبووهتهوه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا"ی بڵاوكردهوه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت.
بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٨٠ هەزار و ٣٠٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٢١٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٩ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە و ٧٩٥ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٣٧ هەزار و ١٦٥ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى، شەش مليۆن و ٣٢٧ هەزار و ٤٦٦ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٥٨ هەزار و ٢٤٩ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە شەش هەزار و ١٢١حاڵهت.
ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە ٧٨٣ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٧,٥ـە.
- "ئهوهی لە كۆتاييدا دهدۆڕێت ڤایرۆسهكهیه"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "ئەمڕۆ زياتر لە ٨٠ هەزار پشكنينى كۆرۆنا ئەنجامدراوە. هەزار و ٢١٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە. هەڵكشان لە ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە بەردەوامە. رێژەى هەوكردنى سييەكان لە ژێر كۆنترۆڵدایه. توانامان هێندەى پابەندبوونمانە بە رێنماييەكان. ئهوهی لە كۆتاييدا دهدۆڕێت ڤایرۆسهكهیه".