Yıldız Nevin Gündoğmuş
24 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤٤٣ كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ١٨ كهس گیانیان لهدهستداوه، كۆی گشتیی حاڵهتهكانی تووشبوون گەیشتە ٢٥٩ ههزار و ٦٩٢ حاڵهت و كۆی گشتیی گیانلهدهستدان بۆ شەش ههزار و ١٣٩ کەس بهرزبووهتهوه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا"ی بڵاوكردهوه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت.
بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٩٥ هەزار و ٩٤٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٤٤٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٨ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە و ٧٤٣ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٣٧ هەزار و ٩٠٨ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى، شەش مليۆن و ٤٢٣ هەزار و ٤٠٩ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٥٩ هەزار و ٦٩٢ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە شەش هەزار و ١٣٩حاڵهت.
ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە ٧٩٦ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٧,٤ـە.
- " كارمەندانى تەندروستيمان بە هەموو توانايەكيانەوە كار بۆ چارهسهركردنی نەخۆشەكانمان دەكەن"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "ئەمڕۆ له ئەنجامى نزيكەى ٩٦ هەزار پشكنين، هەزار و ٤٤٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە. ژمارەى ئەو نەخۆشانەى دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە نزیكهی ٨٠٠ نەخۆشن. كارمەندانى تەندروستيمان بە هەموو توانايەكيانەوە كار بۆ چارهسهركردنی نەخۆشەكانمان دەكەن. پابەندبوون ژمارەى نەخۆشەكان كەمدەكاتەوە. ئهوهی لە كۆتاييدا دهدۆڕێت ڤایرۆسهكهیه".