Gökhan Kavak
15 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2020
ئابوجا - AA
لە كۆمارى باشوورى ئەفريقا لە میانی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٠ هەزار و ٤٩٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرنای نوێ (COVID-19) تۆماركراوە.
بەگوێرەى ئامارەكانى وەزارەتى تەندروستیى كۆمارى باشوورى ئەفريقا، ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بۆ ٢٩٨ هەزار و ٢٩٢ حاڵەت بەرزبووەتەوە.
هاوكات تا ئێستا كۆى گشتیى دوو مليۆن و ٢٣٢ هەزار پشكنينى ڤايرۆسى كۆرۆنا ئەنجامدراوە.
لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٧٣ کەسی دیکە بەهۆی ڤايرۆسەكەوە گيانيان لەدەستداوە و كۆى گشتيى گيانلەدەستدان بۆ چوار هەزار و ٣٤٦ بەرزبووەتەوە.
هەر بەپێى ئامارەكان تا ئێستا، ١٤٦ هەزار و ٢٧٩ تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە.
زۆرترين حاڵەتەکانی تووشبوون و گيانلەدەستدان لە ناوچەى گاوتينگ، هەروەها كەمترين حاڵەتەکانی تووشبوون و گيانلەدەستدانیش لە ناوچەى نۆرسرين كاپ تۆماركراوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی کیشوەری ئەفریقادا، كۆمارى باشوورى ئەفريقا زۆرترين كاريگەرى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)ی لەسەرە.