Zafer Fatih Beyaz
02 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٤٨ هەزار و ٩٦٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٤٢ هەزار و ٣٠٨ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ دەرچووە و ١٧٩ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٤٨ هەزار و ٩٦٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٤٢ هەزار و ٣٠٨ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ دەرچووە و ١٧٩ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و هەزار و ٤٧١ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی ٢٤ هەزار و ٤١٩ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ سێ مليۆن و ٥٩ هەزار و ٤٦٢ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٣٩ مليۆن و ٧٠ هەزار و ٧٦٣ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە سێ مليۆن و ٤٠٠ هەزار و ٢٩٦ حاڵهت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٣١ هەزار و ٨٩٢ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە دوو هەزار و ١٨٢ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٦ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٤،٢ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٣،٢ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٢٧،١ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن نۆ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.