Kemal Karadağ
02 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو ههزار و ١٨٨ كهس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٨٤ كهس گیانیان لهدهستداوه، كۆی گشتیی حاڵهتهكان بووهته ١٢٢ ههزار و ٣٩٢ حاڵهت و كۆی گشتیی گیانلهدهستدان بۆ سێ ههزار و ٢٥٨ بهرزبووهتهوه، چوار هەزار و ٩٢٢ تووشبوو چاكبوونەتەوە و كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى لە ڤايرۆسەكە چاكبوونەتەوە گەيشتووەتە ٥٣ هەزار و ٨٠٨ كهس.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە رێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا"ی بڵاوكردهوه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له خۆدهگرێت. بە گوێرەى نەخشەكە ئەمڕۆ ٤١ هەزار و ٤٣١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. لەو چوارچێوەيەدا دوو هەزار و ١٨٨ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بە گوێرەى ئامارەكان، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا چوار هەزار و ٩٢٢ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ٨٤ تووشبووش گيانيانلەدەستداوە. كۆى گشتيى، يەك مليۆن و ٧٥ هەزار و ٤٨ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراوە، كۆى گشتى حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٢٢ هەزار و ٣٩٢ و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە سێ هەزار و ٢٥٨.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان هەزار و ٤٨٠ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسەدەدەن ٨١٨ نەخۆشن و كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووهتە ٥٣ هەزار ٨٠٨ نەخۆش.
- "ژمارەى نەخۆشەكانى چاودێرى چڕ كەمدەبێتەوە"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە پەیامێکدا کە لەگەڵ نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا بڵاویكردەوە، تیایدا هاتووه: "ژمارهی ئهوانهی له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا چاكبوونهتهوه ٢،٢٥ هێندهی ئهوانهیه كه تووش ڤایرۆسهكه بوون. كۆى گشتیى چاكبوونەوە ٥٣ هەزارە. ئەم ژمارەيە نزيكە لە سەدا ٤٥ى كۆى گشتيى حاڵەتەكانى تووشبوون. ژمارەى نەخۆشەكانى چاودێرى چڕ كەمبووەتەوە. با بە ورياييەوە مامەڵە لەگەڵ رێكارەكان بكەين. كەشوهەواى دەرەوە نەخشەكە دەگۆڕێت".