Muhammet Tarhan
05 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى دەرەوەى توركيا بە خۆشحاڵييەوە پێشوازیى لە بڕيارى كردنەوەى سنوورە وشكانيى، دەريايى و ئاسمانییه‌كانی نێوان قەتەر و سعووديە ده‌كات.
وه‌زاره‌ته‌كه راگه‌یه‌نراوێكی لەبارەى "ئەو پێشهاتانەى بە ئاراستەى چارەسەركردنى ناكۆكييەكانى نێوان وڵاتانی كەنداو تۆماركراون" بڵاوكردەوە.
لە راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووە "بە خۆشحاڵييەوە پێشوازیى لە بڕيارى كردنەوەى سنوورە وشكانيى، دەريايى و ئاسمانییه‌كانی نێوان قەتەر و سعووديە دەكەين".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئەم پێشهاتە هەنگاوێكى گرنگە بەرەو چارەسەركردنى ناكۆكييەكانى ناوچەى كەنداو كە لە ساڵى ٢٠١٧وە بەردەوامە و له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووە:
"سەرجەم كارەكتەرە نێودەوڵەتييەكان كە كاريگەرييان هەبووە لە دەركردنى ئەم بڕيارە، له‌رێگه‌ی نێوەندگيریى و ئاسانكارییه‌وه له‌سه‌روویانه‌وه كوێت، شايەنى رێزلێنانن. ئومێدەوارين ئەم ناكۆكييانە بە شێوەيەكى گشتگير و جێ‌گير لەسەر بنەماى رێزگرتنی دوولایه‌نه لە سەروەرى وڵاتان و هەڵگرتنى تەواوى سزاكانى ديكە لەسەر خەڵكى قەتەر، چاره‌سه‌ربن. وڵاتەكەمان كە هاوبەشێكى ستراتیژیی رێكخراوی هاریكاریی كەنداوە، بەردەوام دەبێت لە پشتیوانییكردنی سەرجەم هەوڵەكان بەم ئاراستەیه".