Buket Güven
10 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، دوو هەزار و ٥٢٩ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناى نوێ (COVID-19) تۆماركراوە و ٨٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١٤٦ هەزار و ١٩٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە و دەرەنجام، دوو هەزار و ٥٢٩ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانيان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٢١٥ کەس لە ڤایرۆسەکە چاكبوونەتەوە، هەروەها كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٣٤٢ هەزار و ٥٠١ کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان تا ئێستا لە کۆی ١٥ مليۆن و ٤١٩ هەزار و ٤٢٠ پشكنينى کۆرۆنا، ٣٩٩ هەزار و ٣٦٠ پشکنین پۆزەتیڤ دەرچوون.
هەروەها تا ئێستا ١١ هەزار و ٥٩ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ئێستادا ژمارەى كهیسه چالاكەكان، ٤٥ هەزار و ٨٠٠ کەیسە و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە سێ هەزار و يەك نەخۆشە.
هەروەها لە میانی ئەم هەفتەيەدا، رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٢ بوو و رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكانیش لەسەدا ٥٣،٥ بووە.
لە ئێستادا رێژەى پڕبوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان سەدا ٦٩،٩ه و رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد سەدا ٣٤،٩ه.
- " ناچارين ژمارەى تووشبووان و ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە كەم بكەينەوە"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە پهیامێكدا کە لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تويتەر کە لهبارهی دوايين ئامارەكان بڵاویکردووەتەوە نووسیوویەتی "ئەمڕۆ دوو هەزار و ٥٢٩ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە. ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە سێ هەزار کەسى تێپەڕاندووە. ناچارين ژمارەى تووشبووان و ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە كەم بكەينەوە. ئەمە تەنها لە رێگەى پێكەوە بەرەنگاربوونەوە و پابەندبوون بە رێكارەكان ئەنجامدەدرێت. دەمامك ببەستن".