Tuğçenur Yılmaz
24 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا بڕیاری حکوومەتی ئیسرائیل بەبنیاتنانی یه‌كه‌ی نوێی نیشته‌جێبوون لە کەناری رۆژئاوا، ئیدانە کرد.
لە راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هاتووە، "به‌توندی په‌سه‌ندكردنی بڕیاری بنیاتنانی زیاتر له دوو هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نوێ له‌خاكی داگیركراوی کەناری رۆژئاوا له لایه‌ن ئیسرائیل، ئیدانە دەکەین".
لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه دراوه، ئه‌م هه‌نگاوه كه به پشتگوێخستنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بڕیارەکانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نراوه، زیانێك به قۆناغی ئاشتی ده‌گه‌یه‌نێت كه چاككردنه‌وه‌ی ئه‌سته‌م بێت و له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه:
"دژایه‌تیكردنی ئه‌م بڕیارانه كه مافی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین پێشێل ده‌كات، به‌رپرسیارێتییه‌كی یاسایی و ویژدانییه. بانگه‌واز له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین به‌م به‌رپرسیارێتییه هه‌ستێت".