قودس
سەرۆکی ئیسرائیل (شیمۆن پێرێز) ئێوارەی رۆژی سێشەممە رایگەیاند: وڵاتەکەیان ھێزو توانای ھەیە بەرپەرچی ھەر پەلامارێک بداتەوە ئەگەر حکومەتی سوریا بیکاتە سەر ئیسرائیل.
پێرێز رەخنەی گرت لەبەشار ئەسەدو گوتی " ئەو پیاوە بووە ھۆی کوژرانی سەدان ھەزار کەس لەسوریا، ئیتر مافی ئەوەی نییە سەرۆکی ئەوڵاتەبێ. ھەرچۆنکبێ ھەر دەبێ دەسەڵات جێ بێڵێ و بچێ".
لەبارەی ئەگەری وەشاندنی گورزی سەربازیی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەر سوریا، سەرۆکی ئیسرائیل گوتی " دەستخۆشانە لەسەرۆک ئۆباما دەکەم، من ئەو باش دەناسم بەر لەوەی ھەر کارێک بکات بەباشی ھەڵیدەسەنگێنێ. ئەگەر سوریا بەنیازبێ پەلاماری ئیسرائیلیش بدات ئەوا توانامان ھەیە پارێزگاری لەخۆمان بکەین و بەرپەرچی بدەینەوە".