Eyüp Elevli
29 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2021
ئۆردو-AA
دۆستایه‌تی نێوان پشیله و سه‌گێك له شارۆچكه‌ی پهرشهمبه سه‌ربه پارێزگای ئۆردو باكووری توركیا، بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنجی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یبینن.
كارمه‌ندان و خاوه‌نی كافێیه‌ك له شارۆچكه‌كه، سه‌گ و پشیله‌یه‌ك به ناوی پاموك كه له یه‌كتری جیا نابنه‌وه، به‌خێو ده‌كه‌ن.
هاووڵاتییان كه بۆ سه‌ردانی فێستیڤاڵی ماسی سه‌ردانی شارۆچكه‌كه‌یان كردووه، سه‌ریان سووڕماوه له‌وه‌ی ئه‌و سه‌گ و پشیله‌یه پێكه‌وه ده‌نوون و یاریی ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی بۆ ساتێك له یه‌كتری جیاببنه‌وه.
كارمه‌ندی كافێكه، بوڵوت گه‌نچ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ماوه‌ی حه‌وت ساڵه سه‌گێكیان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و به‌خێوی ده‌كه‌ن و ناویان ناوه پاموك.
بوڵوت گه‌نچ باسی له‌وه كرد، سه‌گه‌كه كه له جۆری گۆڵدنه، دایكایه‌تی بۆ پشیله‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌كات و دۆستایه‌تی سه‌گه‌كه له‌گه‌ڵ پشیله‌كان بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانبینن.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی فێستیڤاڵه‌كه‌ی كردووه، گوڵبه‌هار كاراحهسهنه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد سه‌ر سووڕماوه له‌و دیمه‌نه‌ی كه بینیویه‌تی و گوتی: "دۆستایه‌تی سه‌گ و پشیله‌كه ناوازه‌یه. نه‌ده‌بوو وێنه‌ی ئه‌و دیمه‌نه‌م نه‌گرتایه. دۆستایه‌تییه‌كی زۆر جوانه. هیوای دۆستایه‌تییه‌كی جوان بۆ هه‌مووان ده‌خوازم".