Sabri Yıldırım
29 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2021
مووش – AA
رێگای ژماره‌یه‌ك گوند له پارێزگای مووش كه به‌فر و ره‌هێڵه دایخستبوو، دوای سێ كاتژمێر له كاركردنی تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرانه‌وه.
به‌هۆی ئه‌و به‌فر و رههێڵهیهی له شه‌وه‌وه مووشی گرته‌وه، رێگای گونده‌كانی ئوچوئێڤلهر له ناوچه‌ی چاڤوشتهپه كه دوو هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه داخران.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان دوای سێ كاتژمێر له هه‌وڵدان توانییان رێگاكه بكه‌نه‌وه كه به‌فر جێ جێ تاكوو ٣٠ سانتیمه‌تر كه‌ڵه‌كه بووبوو.
به‌م جۆره‌یش رێگای ١٠ گوند و ٢١ ئاوایی كرانه‌وه كه به‌هۆی به‌فربارینه‌كه‌وه داخرابوون.