Merve Yıldızalp
12 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ئیبراهیم چۆبان كه ناوی له لیستی سووری داواكراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیادایه، دوێنێ له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له دێرسم له‌چالاكی خرا.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه دوێنێ له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له دێرسم به‌ناو به‌رپرسی مه‌یدانی نوێی په‌كه‌كه، ئیبراهیم چۆبان كه به‌ناوی خوازراوی "ئاتاكان ماهیر" له چالاكی خراوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه چۆبان ناوی له لیستی سووری داواكراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایه.