Betül Yürük
03 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2019
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان- AA
كاربه‌ڕێكه‌ری نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی توركیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ره‌ئوف ئاڵپ دهنكتاش رایگه‌یاند: ''توركیا ده‌ستخۆشی له بهدۆكیومێنتكردنی ئه‌و تاوان و پێشێلكارییانه ده‌كات كه په‌كه‌كه ئه‌نجامیداون به‌ڵام هیچ جموجۆڵێك به ئاڕاسته‌ی ناساندن یان ره‌وایه‌تییدان به تیرۆریستان (له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه) په‌سه‌ند ناكات''.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تاوتوێی راپۆرتی "پێكدادانه چه‌كدارییه‌كان و منداڵان"ی كرد كه له‌لایه‌ن سكرتێری گشتیی، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس-ه‌وه سه‌باره‌ت به جه‌نگ و پێكدادانی سه‌ربازیی له ساڵی ٢٠١٨‌دا ئاماده‌كراوه و پێشێلكاریی، توندوتیژیی و توندوتیژیی سێكسیی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كان و كاره‌كته‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان بۆ سه‌ر منداڵان به دۆكیومێنت ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا زیاتر له ٢٤ هه‌زار حاڵه‌تی به دۆكیومێنت كردووه.
ره‌ئوف ئاڵپ دهنكتاش له‌میانی گوتارێكدا كه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش پێشكه‌شیكرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد زانیارییه‌كانی نێو راپۆرته‌كه ئێجگار مایه‌ی نیگه‌رانیین.
دهنكتاش تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه دۆكیۆمێنتكراوه كه له قه‌یرانی سووریادا منداڵان زۆرترین كاریگه‌رییان كه‌وتووه‌ته سه‌ر، هه‌روه‌ها پێشێلكارییه‌كانی هه‌ریه‌ك له رژێم و باڵی سووریای په‌كه‌كه، یه‌په‌ده/یه‌په‌گه دژی منداڵان له راپۆرته‌كه‌دا جێكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ''بێگومان یه‌په‌ده/یه‌په‌گه هه‌مان ئه‌و تاكتیكانه به‌كارده‌هێنێت كه هه‌ریه‌ك له داعش، ئه‌لقاعیده، ئه‌لنوسره و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه كه له سووریا هه‌ن، به‌كاریده‌هێنن و پێویسته جیاواز له‌و گرووپانه ته‌ماشا نه‌كرێت و لانیكه‌م هێنده‌ی ئه‌و گرووپانه ئیدانه بكرێت. دوایین راپۆرتی سكرتێری گشتیی ئه‌و مامه‌ڵه مه‌ترسیداره ئاشكراده‌كات كه په‌كه‌كه له‌و ناوچانه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی، دژی منداڵان ئه‌نجامیداوه''.
دهنكتاش جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه له سووریا زۆرترین منداڵ له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و له ئازادییه‌كانیان بێبه‌شكراون و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی توركیا په‌كه‌كه نزیكه‌ی ٧٠٠ منداڵی رفاندووه كه زۆرینه‌یان كوردن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ''توركیا ده‌ستخۆشی له بهدۆكیومێنتكردنی ئه‌و تاوان و پێشێلكارییانه ده‌كات كه په‌كه‌كه ئه‌نجامیداون به‌ڵام هیچ جموجۆڵێك به ئاڕاسته‌ی ناساندن یان ره‌وایه‌تییدان به تیرۆریستان (له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه) په‌سه‌ند ناكات. ئێمه له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره، واژووكردنی پلانی كارمان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ تیرۆریستی په‌كه‌كه، فه‌رهاد عه‌بدی شاهین كه به جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی ناسراوه و له لیستی سووری داواكراوانی ئینتهرپۆڵدایه، سه‌ركۆنه‌كرد. ناكرێت شتێك به مووكێش جیابكه‌یته‌وه و ببێته بژارده. په‌یه‌ده/یه‌په‌گه/په‌كه‌كه رێكخراوێكی تیرۆریستییه كه ده‌ستی سووره به خوێنی زیاتر له ٤٠ هه‌زار كه‌س و پێویسته مامه‌ڵه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی له‌گه‌ڵدا بكرێت، بوونی و چالاكییه‌كانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت ره‌وایه‌تی پێبدرێت''.
راپۆرتی "پێكدادانه چه‌كدارییه‌كان و منداڵان" كه له‌لایه‌ن سكرتێری گشتییه‌وه ئاماده‌كراوه، و هه‌فته‌ی پێشوو په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو به‌ده‌ستی گه‌یشتووه، تێیدا باس له‌وه‌كراوه رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه خوێندنگه‌كانی له سووریا وه‌ك كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌كارهێناوه و زۆرترین جه‌نگاوه‌ری مناڵ‌یش له‌نێو ریزه‌كانی رێكخراوهكهدان.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كان و هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌نجامدراون گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار و ژماره‌ی ئه‌و مناڵانه‌ی كه له جه‌نگ یان پێكدادانه‌كاندا كوژراون یان كه‌مئه‌ندام بوون، ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردووه.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه سووریا به ٢٢٥ هێرش و په‌لامار بۆ سه‌ر خوێندنگه و نه‌خۆشخانه‌كان، له پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌دا دێت كه تێیدا هێرش كراوه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه و خوێندنگه‌كان. زۆرینه‌ی هێرشه‌كان له‌لایه‌ن رژێم و پشتیوانانی ئه‌نجامدراوه و رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ش په‌لاماری دوو خوێندنگه‌ی داوه.
داعش هاوشێوه‌ی گرووپه چه‌كدارییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته، و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش‌یش، خوێندنگه و نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه‌ته ئامانج.
- یه‌په‌گه/په‌كه‌كه خوێندنگه‌كانی وه‌ك كۆگای ته‌قه‌مه‌نی به‌كارهێناوه
له سووریا ٢٤ خوێندنگه و نه‌خۆشخانه بۆ چالاكی سه‌ربازیی به‌كارهێنراون و یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ش ١٤ خوێندنگه‌ی وه‌ك كۆگای ته‌قه‌مه‌نی به‌كارهێناوه.
ساڵی رابردوو له سووریا زۆرترین جه‌نگاوه‌ری منداڵ له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه ناوی هه‌سه‌ده به‌كارده‌هێنێت، به‌كارهێنراون، له‌كۆی ٨٠٦ جه‌نگاوه‌ری منداڵ كه له سووریا ده‌ستنیشانكراون، ٣١٣یان له ریزه‌كانی رێكخراوهكهدان.
جه‌نگاوه‌ره منداڵه‌كانی نێو ریزه‌كانی هه‌سه‌ده، له‌سه‌دا ٤٠یان كچن، ٢٠یان له‌خوار ته‌مه‌نی ١٥ ساڵییه‌وه‌ن و ١١٩ كچه جه‌نگاوه‌ری منداڵیش له پێكدادانه‌كاندا به‌شدارییان كردووه.
هه‌یئه‌ت ته‌حریر شام كه سه‌ربه نووسرهیه، ١٨٧ منداڵ و سوپای سووریای ئازاد ١٧٠ منداڵی وه‌ك جه‌نگاوه‌ر به‌كارهێناوه.