Mehmet Şah Yılmaz
20 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی زاخۆ كه تیایدا هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٣ كه‌سی دیكه برینداربوون، رایگه‌یاند: "له‌ڕێگه‌ی ئه‌م جۆره هێرشانه‌وه، كه مرۆڤگه‌لی بێ‌تاوان ده‌كه‌نه ئامانج و وا لێكده‌درێته‌وه كه له رێکخراوی تیرۆریستییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبێت، هه‌ڵوێستی ره‌وا و مكوڕی وڵاته‌كه‌مان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا به ئامانج گیراوه".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "به دڵته‌نگییه‌كی زۆره‌وه هەواڵی ئەوەمان پێگەیشت كه له ئه‌نجامی هێرشێكدا كه ئه‌مڕۆ (٢٠ی تهمووز) له كه‌ناری زێیهكدا له شارۆچكه‌ی زاخۆ سه‌ربه پارێزگای دهۆك له عێراق ئه‌نجامدراوه، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٣ كه‌سی دیكه برینداربوون".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای لێخۆشبوونی له خوای گه‌وره بۆ ئه‌و كه‌سانه كردووه كه "له‌و رووداوه دڵته‌زێنه"دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاریی قوربانیان و گه‌لی عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌ی كردووه و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان خواستووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
"توركیا دژی هه‌موو جۆره هێرشێكه كه سڤیله‌كان بكاته ئامانج. توركیا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، و له‌رێگه‌ی نیشاندانی ئه‌وپه‌ڕی هه‌ستیاری سه‌باره‌ت به سڤیله‌كان، ژێرخانی مه‌ده‌نی، مێژوویی و كولتووریی و پارێزگارییكردن له سرووشت، به‌ڕێوه‌ده‌بات. له‌ڕێگه‌ی ئه‌م جۆره هێرشانه‌وه، كه مرۆڤگه‌لی بێ‌تاوان ده‌كه‌نه ئامانج و وا لێكده‌درێته‌وه كه له رێکخراوی تیرۆریستییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبێت، هه‌ڵوێستی ره‌وا و مكوڕی وڵاته‌كه‌مان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا به ئامانج گیراوه.
توركیا له‌پێناو ده‌رخستنی راستییه‌كان ئاماده‌یه بۆ هاویشتنی هه‌موو جۆره هه‌نگاوێك.
بانگهێشتی كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین له‌ژێر كاریگه‌ریی گوتار و پڕوپاگه‌نده‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی (په‌كه‌كه) ناپاك لێدوان نه‌ده‌ن و هاریكاربن بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌رانی ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه ئاشكرا بكرێن".