Rawan Nhelı
13 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2015
دهۆك
وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی بە مەبەستی رێگریكردن لە بڵابوونەوەی نەخوشی كۆلێرا سەردانی شاری دهۆكی كرد.
دوای كۆبوونەوەكە لە کۆنگرەیەکی هابەشی وەزیری تەندرووستی لەگەڵ پارێزگاری دهۆك، فەرهاد ئەترووشی گوتی: "خەڵكی دهۆك دڵنیا دەكەینەوە كە ئەو حاڵەتانەی كە لە دهۆك پەیدا بوون، مەترسیدار نی. داوا لە خەڵكی شاری دهۆك دەكەین لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتیەكانی دهۆك هاوكار بن بە تایبەت لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆك بۆ ئەوەی ئەم نەخۆشییە بەربڵاوتر لێ نەیێت".
دواتر وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دكتۆر رێكەوت حەمە رەشید لە كۆنگرەكەدا گوتی: "ئەوەی من دەیبینم ئیجرائاتی تەواو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆك کراوە بۆ رێگریكردن لە نەخوشی كۆلێرا و دڵنیایی دەدەینە خەڵكی شاری دهۆك كە ئەو حاڵەتانەی هەن، لە ژێر كۆنتڕۆڵدان و دەست بە ئیجرائاتەكان كراوە وەك داخستنی كارەگەكانی سەهۆل و قەدەغەكردنی سەوزە و بە زیاتر خستە كلور بۆ ناو ئاو و چاودێریكردنی ئاوی كەمپەكان".
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوە كرد كە حاڵەتەكانی دهۆك تەشەنە نەبوون، بۆ نموونە خەڵكی دهۆك لەگەڵ ژمارەی ئاوارەكان كە دوو ملیون كەس دەبن، بە تەنها دوێنی شەش حاڵەت داخلی نەخوشخانە كراون و زۆربەی ئەوانەی داخل دەبن، چارەسەر دەكرێن و لە نەخوشخانە دەردەچن.
دوێنێ بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆك بە وەكالەت، سیروان محەمەد دوو حاڵەتی كۆلێرا لە شاری دهۆك راگەیاند و ئاماژەی بەوەش كرد كە حاڵەتەكانی تر گوماناوین و نەخوش دێنە نەخوشخانە و چارەسەریان دەكرێت و دەردەچن.