Abdullah Shukur
17 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
راگەیەنراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا: "تورکیا ھەرگیز رێگە بە دروستکردنی رێڕەوێکی تیرۆریستی و پێکهێنانی سوپایەکی تیرۆریست لەوبەری سنوورەکانی نادات. لەمبارەیەوە ھەموو رێوشوێنێک دەگرێتەبەر".
لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا کە بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو، راگەیەنراوێک بڵاوکرایەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیادا، بڕیاردرا بە راسپاردەکردنی حکوومەت بۆ پەسندکردنی پێشنیاری درێژکردنەوەی ماوەی باری نائاسایی لە وڵات.
لە راگەیەنراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیادا هاتووە: "تورکیا ھەرگیز رێگە بە دروستکردنی رێڕەوێکی تیرۆریستی و پێکھێنانی سوپایەکی تیرۆریست لەوبەری سنوورەکانی نادات. لەمبارەیەوە ھەموو رێوشوێنێک دەگرێتەبەر".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوکەدا هاتووە: "بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکانمان و پاراستنی گیان و سامانی ھاووڵاتیان، جەخت لە ھەنگاونانی دەستبەجێ کراوە بەمەبەستی لەناوبردنی ئەو ھەڕەشانەی کە لە رۆژئاوای سووریاوە رووبەڕووی وڵاتەکەمان دەکرێت".
- "پێویستە ئەو چەکانەی بە پەیەدە/پەکەکە-یەپەگکە دراوە کۆبکرێنەوە"
لە راگەیەنراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا جەخت لە وەرگرتنەوەی ئەو چەک و کەلوپەلە سەربازییانە بە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە-یەپەگە دراوە، کراوەتەوە و تیایدا هاتووە: "لەکاتێکدا ھەڕەشەی ئاشکرای رێکخراوانی تیرۆریستی بۆ سەر وڵاتەکەمان جێگەی باسە، بە خەمبارییەوە پێشوازی لە راگەیاندنی تیرۆریستان وەک ھاوبەش و پڕچەککردنیان لە لایەن وڵاتێکەوە دەکەین کە لە ژێر چەتری ناتۆدایە و لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکاندا ھاوپەیمانین و ھەروەھا رەچاوی ئاسایشی ئێمە ناکات. بەھۆی ئەوەی تا رادەیەکی زۆر بە کردار بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سووریا تەواو بووە، پێویستە ئەو چەک و کەلوپەلە سەربازییانە بە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە-یەپەگە دراوە، بێ بەفیرۆدانی کات، کۆبکرێتەوە".