Mazın Asad
17 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2018
راگەیەنراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا: "لەکاتێکدا ھەڕەشەی ئاشکرای رێکخراوانی تیرۆریستی بۆ سەر وڵاتەکەمان جێگەی باسە، بە خەمبارییەوە پێشوازی لە راگەیاندنی تیرۆریستان وەک ھاوبەش و پڕچەککردنیان لە لایەن وڵاتێکەوە دەکەین کە لە ژێر چەتری ناتۆدایە و لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکاندا ھاوپەیمانین و ھەروەھا رەچاوی ئاسایشی ئێمە ناکات. بەھۆی ئەوەی تا رادەیەکی زۆر بە کردار بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سووریا تەواو بووە، پێویستە ئەو چەک و کەلوپەلە سەربازییانە بە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە-یەپەگە دراوە، بێ بەفیرۆدانی کات، کۆبکرێتەوە".
راگەیەنراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا: "بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکانمان و پاراستنی گیان و سامانی ھاووڵاتیان، جەخت لە ھەنگاونانی دەستبەجێ کراوە بەمەبەستی لەناوبردنی ئەو ھەڕەشانەی کە لە رۆژئاوای سووریاوە رووبەڕووی وڵاتەکەمان دەکرێت".
راگەیەنراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا: "تورکیا ھەرگیز رێگە بە دروستکردنی رێڕەوێکی تیرۆریستی و پێکهێنانی سوپایەکی تیرۆریست لەوبەری سنوورەکانی نادات. لەمبارەیەوە ھەموو رێوشوێنێک دەگیرێتەبەر".