Ferdi Türkten
09 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2023
مەغریب - AA
دوای ئەو بوومەلەرزەیەی بەگوڕی ٦،٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە مەغریب ڕوویدا، سەرۆکایەتی ئیدارەی دۆخی لەناکاوی تورکیا (ئافاد)، تیمی بەهاناوەچوونی بەپەلە تەندروستی سەربە وەزارەتی تەندروستیی تورکیا (UMKE)، مانگی سووری تورکی و ڕێکخراوەکانی دیکەی کۆمەڵگەی مەدەنی وڵاتەکە، تیمێکی ٢٦٥ کەسیان ئامادەکردووە بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ ناوچەکە لە ئەگەری داواکردنی هاوکارییدا.
ئافاد لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە کە ئەمڕۆ کاتژمێر ٠١:١٧ بەکاتی ناوخۆی تورکیا لە نزیک شاری مەراکیشی مەغریب، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦،٩ پلە بەپێوەری ڕێختەر ڕوویداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ئەگەری هاتنی داواکاری بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی لە مەغریبەوە، ئەوا سەرۆکایەتی ئیدارەی دۆخی لەناکاو (ئافاد)، تیمی بەهاناوەچوونی بەپەلە تەندروستی سەربە وەزارەتی تەندروستیی (UMKE)، مانگی سووری تورکی و ڕێکخراوەکانی دیکەی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ڕێگەی تیمێکی ٢٦٥ کەسیەوە ئامادەی چوونن بۆ ناوچەکە، هەروەها چاوەڕوانی بانگەوازی بەرپرسانی مەغریبین بۆ گەیاندنی هەزار چادر بە ناوچەکە. سەرەخۆشی لە گەلی مەغریب دەکەین، چاودێری پێشهاتەکان دەکەین".