Abdullah Shukur
27 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2017
عەنتاب - AA
خواردنی "بەیران" کە بە زۆری لە شاری عەنتابی وڵاتی تورکیا ناوبانگی دەرکردووە، بووەتە جێگەی بایەخی خەڵکی ناوچەکە و شیفایەکی موتڵەق بۆ نەخۆشییەکانی رێوڕەوی ھەناسە و ئەنفلوێزا و سەرمابوون.
خواردنی بەیران بە تێکەڵکردنی گۆشتی مەڕ و بەھارات و سیر لە ژێر ئاگرێکی بەتین دەکوڵێنرێت و بە تایبەتی لە سەرمای وەرزی زستان، داواکارییەکی زۆری لەسەر دەبێ.
پسپۆری نەخۆشییەکانی ھەرسکردن و ھەناو لە زانکۆی پزیشکی عەنتاب، مستەفا ئاراز بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە خواردنی بەیران سوودێکی زۆری ھەیە لە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی رێوڕەوی ھەناسە.
ئاراز گوتیشی: "خواردنی بەیران سیستەمی بەرگری لەش بەھێز دەکات، بە تایبەتی بیبەری سوور و سیر و لیمۆن، ھاوکار دەبێ لە زوو چاکبوونەوەی نەخۆشییەکانی ھەوکردنی رێوڕەوی ھەناسە. ئەم خواردنە لە شاری عەنتاب لە ھەردوو وەرزی زستان و ھاوین داواکاری لەسەرە، بەڵام لە وەرزی زستان رەواجی زیاتری ھەیە".
لەلایەکی دیکەیش وەستای دروستکردنی بەیران، محەمەد یۆزبەتران ئاماژەی بەوەدا کە خواردنی بەیران بە کوڵاندنی گۆشتی مەڕ و برنج دروست دەکرێ.
یۆزبەتران ئەوەشی خستەڕوو کە بە تێکەڵکردنی بیەری سوور و بەھارات و سیر، خواردنەکە بە لەزەتر دەبێت و بە تایبەتی لە وەرزی زستان خواستی زۆری لەسەرە.