Muhammet Ali Kemal
26 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2016
وەزیری یەكێتی ئەورووپا لە حكوومەتی توركیا و سەرۆكی تیمی دانوستانكار، ڤۆڵكان بۆزكر: ''هیچ كاتێك باوەڕم بەوە نەبووە كە كاتێك ڤیزە هەڵدەگیرێت، یەكێتی گومرك نوێ دەكرێتەوە و توركیا لە هەموو بوارەكاندا دەگاتە ئاستێك، ئیتر یەكێتی ئەورووپا توانای ئەوەی هەبێت توركیا وەك ئەندام وەرنەگرێت. كاتێك دەگەینە ئەو خاڵە ئەوا بەدڵنیاییەوە هەموو شتەكان گونجاون و ئەوكاتەش توركیا دەبێتە ئەندامی یەكێتی ئەورووپا''.
وەزیری یەكێتی ئەورووپا لە حكوومەتی توركیا و سەرۆكی دانوستانكار، ڤۆڵكان بۆزكر وێڕای ئاماژەدان بەوەی كە "هیچ كاتێك باوەڕی بەوە نەبووە كاتێك ڤیزە هەڵدەگیرێت، یەكێتی گومرك نوێ دەكرێتەوە و توركیا لە هەموو بوارەكاندا دەگاتە ئاستێكی دیاریكراو، ئیتر یەكێتی ئەورووپا توانای ئەوەی هەبێت توركیا وەك ئەندام وەرنەگرێت و رایگەیاند ''كاتێك دەگەینە ئەو خاڵە ئەوا بەدڵنیاییەوە هەموو شتەكان گونجاون و ئەوكاتەش توركیا دەبێتە ئەندامی یەكێتی ئەورووپا''.
دوێنێ بۆزكر هەڵسەنگاندنی كرد بۆ ''كۆبوونەوەی دایالۆگی سیاسیی توركیا و یەكێتی ئەورووپا لەسەر ئاستی باڵا'' لە ئەنقەرە، كە هەریەك لە سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەورووپا و نوێنەری باڵای سیاسەتی ئاسایش و پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتییەكە فێدێریكا مۆگێرینی و كۆمیسیاری لێپرسراو لە دانوستانەكانی فراوانبوون و سیاسەتەكانی دراوسێیەتی لە یەكێتی ئەورووپا جۆهانس هان بەشدارییان تێدا كرد، روونكردنەوەی دایە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو.
بۆزكر وێڕای ئاماژەدان بەوەی كە ئامانجی ستراتیجی توركیا بریتییە لەوەی ببێتە ئەندامی یەكێتی ئەورووپا، راشیگەیاند ''ئەمە بابەتێكە كە لەبەرنامەی هەموو حكوومەتەكانی توركیادا هەبووە. ئەو كۆوبوونەوە و دیدارانەی ئەنجامیان دەدەین، توركیای زیاتر لە یەكێتی ئەورووپا نزیكتر كردووەتەوە. ئیشەڵڵا دەبینە ئەندامی یەكێتی ئەورووپا، بەڵام توركیا وڵاتێكی ئەوەندە بەهێزە كە لەنێو هەموو ئەندامانی یەكێتی ئەورووپادا ئابوورییەكەی لە ئابووری ٢٢یان بەهێزترە. هیچ كاتێك باوەڕم بەوە نەبووە كە كاتێك ڤیزە هەڵدەگیرێت، یەكێتی گومرك نوێ دەكرێتەوە و توركیا لە هەموو بوارەكاندا دەگاتە ئاستێك، ئیتر یەكێتی ئەورووپا توانای ئەوەی هەبێت توركیا وەك ئەندام وەرنەگرێت. كاتێك دەگەینە ئەو خاڵە ئەوا بەدڵنیاییەوە هەموو شتەكان گونجاون و ئەوكاتەش توركیا دەبێتە ئەندامی یەكێتی ئەورووپا''.