Rewa Mahmut Hasan,Muhammet Ali Kemal
02 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2017
دوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوە لە رێککەوتنی پاریس تایبەت بە کەشوهەوا، کاردانەوەی سێ وڵاتی گەورەی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا درەنگ نەکەوت.
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی وەزیرانی ئیتالیا بە واژووی هەریەک لە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوئێل ماکرۆن و سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، پاولۆ جەنتیلۆنی و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکل راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردووەتەوە.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەتەدا هاتووە: "ئێمە وەک سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا، بەداخەوە دەڕوانینە بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی جیهانی تایبەت بە گۆڕانکاری کەشوهەوا. وڵاتەکان بەردەوام دەبن لە هاریکاری نێوانیان بۆ جێبەجێ کردنی ئامانجەکانی گەشەپێدان و بەردەوامی دان بە پرۆژەی گەشەپێدانی ٢٠٣٠و رووبەڕووبوونەوەکان لەکاتی خۆیدا دژ بە گۆڕانکاری کەشوهەوا.
لەراگەیەنراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە کە ئەم سازانەی پاریس ناکرێت ''لێی پاشگەز ببینەوە'' و تێیدا هاتووە ''ئێمە باوەڕمان بەوە هەیە کە رێککەوتننامەی پاریس سەبارەت بە ژینگە بە هیچ شێوەیەک ناکرێتەوە بە بابەتی دانوستانەکان چونکە ئەو رێککەوتننامەیە گرنگییەکی ژیاریی لەهەریەک لە رووەکانی هەسارەکەمان، کۆمەڵگەکانمان و ئابووریمانەوە هەیە. جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکە دەبێتە مایەی پێشکەشکردنی هەلی گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی خۆشگوزەرانی و گەشەسەندنی ئابووریی وڵاتەکانمان، لەسەر ئاستی جیهانیی کردووە''.
تیشک خراوەتە سەر ئەوەش سوورن لەسەر خستنەواری جێبەجێکردنەوەی رێککەوتننامەی پاریس سەبارەت بە ژینگە، بەشێوەیەکی خێرا و نووسراوە: ''گەورەترین بەڵێننامەمان سەبارەت بە سووربوونمان لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکە بەشێوەیەکی خێرا، دووپات دەکەینەوە و هانی هەموو هاوبەشەکانمان دەدەین بۆ ئەوەی چالاکییەکانیان سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشو هەوا، خێرا بکەن. هەوڵەکانی پشتیوانیی لە وڵاتە هەرە هەژار و هەرە لاوازەکان، کە لە گەشە کردندان، خێرا دەکەین بۆ ئەوەی بە ئامانجەکانی راهاتن بە دۆخەکە، بگەن''.
هاوکات سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، پاولۆ جێنتیلۆنی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، راگەنەیراوە هاوبەشەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند ''پاشگەزبوونەوە لە رێککەوتننامەکە بوونی نییە''.