Sarmand Hameed
21 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی گەلی عێراق دەکات بەهۆی رووداوی ژێرئاوكهوتنی بەلەمێک له شاری مووسڵ.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە "هەست بە خەمێکی قوڵ دەکەین بۆ گیانلەدەستدانی ژمارەیەک لە برایانی عێراقی بەهۆی ژێرئاوكهوتنی بەلەمێک لە رووباری دیجلە له عێراق".
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە "داوای لێخۆشبوون لە خوا بۆ قوربانیانی رووداوەکە دەکەین و پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی گەلی عێراقی دۆست و برا دەکەین لە سەروویانەوە خانەوادەی قوربانییەکان، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین".
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەلەمێک کە ژمارەیەک گەشتیاری هەڵگریبوو لە ناوەڕاستی رووباری دیجلە لە مووسڵ ژێرئاوکەوت کە تا ئێستا ٧١ کەس گیانیان لەدەستداوە.