Sarmand Hameed
21 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
ئەردۆغان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "پیرۆزباییتان لێ دەکەم بەبۆنەی نەوزۆز کە هێمای هاتنی وەزری بەهار و هەڵگری واتای وەلانانی هەموو ناکۆکییەکان و رووکردنە لە بەرەو داهاتوو".
ئەردۆغان هیوای خواستووە جەژنی نەوزۆر خێر و خۆشی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و نووسیوویەتی: "لە دڵەوە سڵاو بۆ گشت هاووڵاتییان دەنێرم، و پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزتان لێ دەکەم".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هاوکات تویتەکەی بە زمانی کوردیش بڵاوکردووەتەوە.