Taha Erham Keleş,Alparslan Ermiş,Mücahit Türetken,Sefa Mutlu
24 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە کاتێکدا زۆربەی شارۆچکەکانی ئیستانبوڵ کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، گرفت بۆ ھاتوچۆی پیادە و ئۆتومبێلەکان درووستبووە.
لەو شارۆچکانەی کە تێیدا بارینی بەفرێکی چڕ دەستی پێکردووە رۆیشتنی ئۆتۆمبیێلەکانی ئەستەم کردووە. لە ناوچەی ئەسەنلەر و لە یەکتربڕی (O-3)، ھاوتوچۆی ئۆتۆمبیل وەستاوە و چەند ھاووڵاتییەک لە ئۆتۆمبێلەكانى گواستنەوەى گشتی دابەزین و بە پێ بەردەوامییان بە رێگاکەیان دا.
لە بەری ئەورووپادا، قەرەباڵەغی و پەنگخواردنی ھاتوچۆ لە نێوان رێگای گشتیی (D-100) تۆپکاپی- بویوک چەکمەجە و رێگای گشتیی (TEM) بایرام پاشا – بویوک چەمکەجە، دەبینرێت.
ھاوکات لە شارۆچکەی سیلیڤری، بارینی بەفر بەردەوامە و زۆربەی ئەو گەڕەکانەی کە لە ناوەندی شارۆچکەکەوە نزیکن سپیپۆش بوون.
زۆربەی کارگەکانی سیلیڤری، کاتژمێر ١٦:٠٠ کۆتاییان بە کاری ئەمڕۆ ھێنا و پاس و ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی ھەوڵی گەڕاندنەوەی کرێکارەکان دەدەن بۆ ماڵەکانیان.
لەلایەکی دیکەوە، بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ-وە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کراوە کە زیاتر لە ھەزار و ٣٠٠ کەسی بێلانەیان بردووەتە باڵەخانەی جۆراوجۆر و ئوتێلەکان.