Günay Nuh
25 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2022
ئەردەخان/قەرس - AA
لە پارێزگاکانی ئەردەخان و قەرس باكووری خۆرههڵاتی توركیا، یەکەم بەفری ساڵ باری.
بارینی بارانی وەرزیی کە دوێنێ لە پارێزگای ئەردەخان کاریگەر بوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەرزاییەکانی پارێزگاکە بارینی بەفری بەدوای خۆیدا هێنا.
بارینی بەفرەکە بەرگی سپی کردە بەر تەپۆڵکەکانی دەوری شار، بەتایبەتی چیای کیسیر.
هەروەها کوێستانی بولبولان کە دەکەوێتە نێوان ئەردەخان و ئارتڤین بەرگی سپی پۆشی و تەمیش باڵی کێشا بەسەر چەند ناوچەیەکی کوێستانەکەدا.
لەلایەکی دیکەوە، پارێزگای قەرس کە ماوەی دوو رۆژە ناو بە ناو بارانی وەرزی لێ دەبارێت، کاتەکانی بەیانی ئەمڕۆ بەفری تێدا باری.
بەهۆی ئەو بەفر بارینەوە، هەندێ لە چیاکانی ناوچەکە بەرگی سپیان پۆشیوە.