پەرلەمانی توركیا
شاھین لە نامەی وازهێنانی كە بۆ سەرۆكایەتیی ئاكپارتی ناردووە نووسیویەتی: من لە دامەزرێنەرانی ئاكپارتیم. ئەم حزبە لە توركیا گۆڕانكاریی بەرچاوی هێنایە ئاراوە و گەشەی زۆریدا بە وڵاتەکەمان. شانازیی پێوە دەکەم منیش لە ناو چیرۆكی سەركەوتنەکانیدام.
لەنامەی وازهێنانی شاھین نووسیویەتی: ئێستا سیاسەتی ئاکپارتی بە ئاوایەكی بەرچاو گۆڕاوە و بۆتە ھەڕەشە بۆ نەتەوەیی تورکیا یەکپارچەییخاکی تورکیا. ئێستا ئاکپارتی پرۆسەیەك بەڕێوە دەبا لەگەڵ رێكخراوی تیرۆریستدا بە ئانقەست یان بێ ئانقەست دەرفەتی داوە بە جوداخوازان.
شاھین ھەروەھا دەڵێ: پێویستە حكومەت بە باشترین شێوە لە خزمەتی خەڵك و دەوڵەتدا بێ،کەچی لە رۆژانی دواییدا پەلاماری کارمەندانی وەفاداری ئاسایش بە ناوی دژایەتیی گەندەڵی دادپەروەریی دەدرێ.