Hemn Osman
19 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2015
زاگرێب
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له كرواتیاوه روویان له سلۆڤینیا كردووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سنوور له خاڵی پۆلیس تێده‌په‌ڕن، ره‌وانه‌ی ناوه‌ندێك ده‌كرێن له شارۆچكه‌ی برێزیكا كه خالێكی نزیك سنووره.
پۆلیسی سلۆڤینیا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی دا كه په‌نابه‌رانیان وه‌رگرتووه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان ژن و منداڵن، له‌به‌ر ئه‌وه ناوه‌ندی برێزیك توانای له‌خۆ گرتنی په‌نابه‌ری نه‌ماوه و پڕ بووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه نزیكه‌ی هه‌زار و 100 په‌نابه‌ر به رێگه‌ی نایاسایی چوونه‌ته خاكی سلۆڤینیاوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له دوێنێوه نزكیه‌ی 700 په‌نابه‌ر گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌ی برێگانای سنووری كرواتیا-سلۆڤینیا و له چاوه‌ڕوانیدان بۆ چوونه نێو سلۆڤینیا.
له‌م نێوه‌نده‌دا، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و به‌رپرس له دانوستانه‌كانی به‌رفراوانكردن و سیاسه‌تی هاوسێ جۆهاننێس هان، له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ مه‌قدۆنیا، دوێنێ ئێواره له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته نیكۆلا گروێڤسكیدا كۆبۆوه.
دوا به‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه، هان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هاوكاری مه‌قدۆنیا ده‌كات له‌باره‌ی قه‌یرانی په‌نابه‌ران. له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا كه هه‌فته‌ی داهاتوو ساز ده‌كرێت، بڕیارێكی هاوبه‌ش له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه ده‌رده‌كرێت".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ هان سه‌ردانی ناوه‌ندی په‌نابه‌ران بكات كه ده‌كه‌وێته باشووری ئه‌و وڵاته‌وە.