Sangar Hamad Azeez
29 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
سوپای تورکیا رایگەیاند، لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆسەر سنووری عێراق - تورکیا و دەورووبەری پارێزگای هەکاری ١٠ تیرۆریست لە چالاکی خران کە یەکێکیان لە لیستی داواکراواندایە لە تورکیا.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند کە هێرشێکی ئاسمانیان بۆسەر ناوچەکانی خواکوڕک، کانی و رەش لە باکووری عێراق و سنووری هەکاری ئەنجامداوە.
راگەیەندرا کە لە هێرشەکاندا ١٠ تیرۆریست لە چالاکی خراون کە یەکێکیان لە لیستی داواکراواندایە لە تورکیا بە ناوی ئەحمەد تاشی کە ناوە نهێنیەکەی "حەمزە"یە.
.