Zafer Fatih Beyaz,İlkay Güder,Sertaç Bulur
29 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی هاوکاتدا بۆسەر پێکهاتەی فەتۆ لەناو ئاسایش‌دا، لە شەش شارۆچکەی سەر بە ناوەندی پارێزگای ئەنقەرە چوار بەڕێوبەری پێشووی ئاسایش و ٤٤ کارمەندی ئاسایش بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی کۆماریی ئه‌نقه‌ره، نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كرده تیرۆرستییه‌كان، له چواچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا له‌باره‌ی پێكهاته‌ی فه‌تۆ له ناو هێزه ئه‌منییه‌كاندا، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ 48 كه‌س له شاره‌كانی قه‌یسه‌ری، قۆنیا، هاتای، ئاماسیا، ماڵاتیا و چۆروم ده‌ركردووه كه پێشتر كارمه‌ندی ئه‌منی بوون.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر ناونیشانی گومانلێكراوه‌كان ئه‌نجامدا.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكرا، 33 له داواكراوه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركران و هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی گومانلێكراوه‌كانی دیكه‌ش به‌رده‌وامه.