Sangar Hamad Azeez
03 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار ئیبراهیم کاڵن پیرۆزبایی له سهركۆماری نوێی عێراق بهرههم ئهحمهد ساڵح كرد و هیوای سهركهوتنی بۆ عادل عهبدولمههدی خواست كه بۆ پێكهێنانی كابینهی حكوومهتی نوێی عێراق راسپێردراوه.
دوا بەدوای کۆبوونەوەی کابینهی حکوومەتی تورکیا کە بەسەرۆکایەتی سەرکۆماری وڵاتەکە رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەچوو، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار ئیبراهیم کاڵن لە بارەگای سەرۆکایەتی کۆمار کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد.
کاڵن جەختی کردەوە لەوەی کە لە کۆبوونەوەکە باس لە پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق کراوهتهوه و گوتی: "پیرۆزبایی لە بەرهەم سالح دەکەین کە وەک سەرکۆماری نوێی عێراق دەستنیشانکراوە".
کاڵن تیشکی خستە سەرئەوەی کە ئەرکی پێکهێنانی کابینهی نوێی حکوومت بە عادل عەبدولمەهدی سپێردراوە و گوتی: "هیوای سەرکەوتن بۆ عەبدولمەهدی دەخوازین لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا تیشکی خستە سەرئەوەی کە وەک رابردوو لە نزیکەوە کار لەگەڵ عێراق دەکەن و گوتیشی: "ئێمەش دەمانەوێت ئەوە دووپات بکەینەوە کە وەک تورکیا لەو قۆناغە ئامادەی هەموو پشتیوانییەکین بۆ عێراق".