Muhyeddin Beyca
04 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2018
باتمان - AA
لە ئاکامی تەقاندنەوەی بۆمبێک کە لە لایەن تیرۆریستانی پەکەکەوە چێندرابوو له گوندهواری شارۆچكهی گهرجوش سەربە پارێزگای باتمان، چوار سهرباز گیانیان لهدهستدا و پێنجی دیكهش برینداربوون.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن پارێزگای باتمان بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە گوندهواری شارۆچکەی گەرجوش لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبیلێکی سەربازییدا بۆمبێک کە پێشتر لە لایەن تیرۆریستانەوە چێندرابوو، تەقێنرایەوە.
لە ئەنجامی رووداوەکەشدا، چوار سهرباز گیانیان لهدهستدا و پێنجی دیكهش برینداربوون.
بە مەبەستی دەستگیرکردنی تیرۆریستانیش ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە ناوچەکە دەستیپێکرد.