Zana Natık Kerem
02 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2018
چۆروم ــ AA
قایمقامیەتی بۆغازکالە سەربە پارێزگای چۆروم باکووری تورکیا، کۆمەڵێک پڕۆژەی گەشتیاری رایگەیاند کە خۆی لە بنیاتنانی گوندی "حیسیی" دەبینێتەوە، ئەویش بە ئامانجی ناساندنی شاری حەتوشە سێ ھەزارو ٥٠٠ ساڵ بەر لەئێستا پایتەختی شارستانی کۆنی "حیسیی" بوو.
شاری حەتوشە کە بۆ ماوەی ٤٥٠ ساڵ پایتەختی حیسییەکان بوو لە ٢٨ی ساڵی ١٩٨٦ لە لایەن رێکخراوی یونسکۆوە خرایە ناو لیستی شوێنەواری جیھانی.
قایمقامی بۆغازکالە، تۆران سوگوک ئولوک رایگەیاند کە کارەکانی بنیاتنانی گوندی "حیسیی" خەریکە تەواو دەبێت کە لەسەر رووبەری حەوت دۆنم لە ناوەندی شاری حەتوشە بنیات دەنرێت.
لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، تۆران سوگوک ئولوک گوتی: "لە گوندەکەدا ھوتێلێک لەسەر شێوەی گرتووخانەی کۆنی "حیسیی" بونیات دەنرێت کە گەشتیاران دەتوانن بۆ حەوانەوە بەکاری بھێنن، تەنانەت وا ھەست دەکەن لە سەردەمی کۆنی حیسیی ژیان دەگوزەرێنن".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.