Eşref Musa,Dildar Baykan
02 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2018
ئیدلب/عه‌فرین - AA
له ناحیه‌ی راجۆ سەربە قەزای عه‌فرین باکووری رۆژئاوای سووریا كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه كۆنترۆڵكراوه، ئه‌و خانووه دۆزرایه‌وه كه له لایه‌ن مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركه‌وه وه‌ك باره‌گا به‌كارهێنراوه.
مامۆستا زانكۆی مسته‌فا كه‌مال له هاتای، سوله‌یمان خه‌تیبئۆغڵو له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له چوونی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك كرد بۆ راجۆ.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی خه‌تیبئۆغڵو خستویه‌ته‌ڕوو ئه‌تاتورك كه له ساڵی 1918دا له فه‌ڵه‌ستین وه‌ك فه‌رمانده‌ی سوپا حەوتەم كاری كردووه، هه‌مان ساڵ له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا سه‌ره‌تا له ناوه‌ندی حه‌له‌ب بووه و پاشان چووه‌ته شارۆچكه‌ی عه‌فرین.
ئه‌تاتورك له‌گه‌ڵ یهكهكهیدا له وێستكهی شه‌مه‌نده‌فه‌ری كاتمای راجۆ نیشتهجیبووه.
مسته‌فا كه‌مال له‌وێ تۆڕی به‌رگری له خه‌ڵكی ناوچەكه له كورد و عه‌ره‌ب رێكخستووه و، هێزێكی میلیشیای دروستكردووه بۆ پشتیوانیكردن له یه‌كه‌كانی سوپا. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نزیكی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانی كلیس دروستكرد و گه‌ره‌نتی هێڵی لۆجستی كرد.
ئه‌و هێڵه‌ی به ئه‌سكه‌نده‌ریه و كه‌ناراوه‌كانی، ره‌یحانڵی، كركهان، به‌له‌ن، دهرلجهمال و ته‌ل ره‌فعه‌تدا دریژدهبووهوه له لایه‌ن ئه‌تاتوركه‌وه ده‌پارێزرا.
سوپای ئینگلیز كه له باشووره‌وه به‌ره‌و عه‌فرین پێشڕه‌وی ده‌كرد له 26ی تشرینی 1918دا له كاتما رووبه‌ڕووی سوپای حەوتەم بووه‌وه.
سوپای عوسمانییه‌كان و هێزه خۆجێیه‌كان به فه‌رمانده‌یی ئه‌تاتورك له كاتما به‌سه‌ر ئینگلیزه‌كاندا سه‌ركه‌وتن.
له ئه‌نجامی كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی خۆجێی مەدەنی عه‌فرین كه له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتووندا پێكهێنراوه، ئه‌و خانووه‌ی كه ئه‌تاتورك له میانی جه‌نگی كاتمادا تیایدا ماوه‌ته‌وه، دۆزرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئیبراهیم خه‌لیل عه‌لی وه‌رگیراوه، ئه‌و ماوه‌ی ئه‌تاتورك له ناحیه‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه، ماڵی كه‌سایه‌تی ناسراوی ناوچه‌كه حهنف ئاغای كردووه‌ته باره‌گای خۆی.
ئه‌و خانووه كه له ساڵی 1890دا دروستكراوه، به هۆی بێخزمهتییهوه كه‌مێك زیانی به‌ركه‌وتووه.
ئیبراهیم خه‌لیل عه‌لی گوتی: "ئێمه مێژووی ناوچه‌كه‌مان له‌بیرنه‌چووه‌ته‌وه. سوپای عوسمانی لێره‌بوو. كاتێك ئه‌تاتورك هات، ئه‌و كوردانه‌ی هه‌ماهه‌نگیی عوسمانییه‌كانیان ده‌كرد، ئه‌و هێڵه ئاسنینه‌یان په‌كخست كه گوندی میدان ئیكبیسی به كلیسهوه ده‌به‌سته‌وه و هێڵی سه‌رچاوه‌كانی دوژمنیان راگرت و پێشڕهوییهكهیان كۆتاییپێهێنا. پێویسته ئه‌م مێژووه واتاداره له‌بیرنه‌كرێت. ده‌خوازین خانووه‌كه نۆژه‌نبكرێته‌وه و بگێڕدرێته‌وه بۆ شێوه‌ی پێشووی".