Sangar Hamad Azeez,Ramal Abdullah Mahmood,Abdullah Shukur
16 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2017
لە ئەنجامی گشتپرسییەکەدا دەنگی 'بەڵێ' دەرچوو.
بەمجۆرە ٢٤ ملیۆن و ٣٢٦ هەزارو ٢٥١ کەس بە 'بەڵێ' و ٢٣ ملیۆن و ١٧٣ هەزار و ١٢٤ کەسیش بە 'نەخێر' دەنگیان دا. ئەمە لە کاتێکدا کە دەنگی ٨٤٩ هەزار و ٤٧٧ کەسیش پووچەڵکرانەوە.لە ناوەوەی تورکیا رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە سەدا ٨٧.٢٨ بوو، کە بە رێژەی لە سەدا ٥١.٢١ بە 'بەڵێ' و بە رێژەی لە سەدا ٤٨.٧٩ش بە 'نەخێر' دەنگیان دا.
رێژەی کردنەوەی سندووقەکانی دەنگدان لە دەرەوەی وڵات سەدا ٦٤،٣٦ بووە. بەم پێیەش بە ٣٧٦ ھەزار و ٤٩٣ دەنگی بەڵێ دراوە کە دەکاتە سەدا ٥٩،٠٢ ی دەنگەکان. ھەروەھا ٢٦١ ھەزار و ٤٣٢ دەنگیش کە دەکاتە رێژەی سەدا ٤٠،٩٨ وەک دەنگی نەخێر دراوە.
-زۆرترین رێژەی دەنگی نەخێر و بەڵێ لە پارێزگاکان"
بەپێی رێژەی دەنگەکان، پارێزگای بایبورت بە سەدا ٨١،٦٥ زۆرترین دەنگی بەڵێ دەرچووە و بە رێژەی سەدا ٨٠،٣٥ پارێزگای دێرسم دەنگی نەخێر دەرچووە.