Mazın Asad
17 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2017
ئەنقەرە
سەرۆکی گشتی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو گوتی: "رێز لە بڕیاری گەل دەگرین بەڵام بڕیاری گەل لەژێر سێبەری کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا، ون بووە".
کڵچدارئۆغڵو ھەڵسەنگاندنی لەبارەی ئەنجامی گشتپرسی کرد و رایگەیاند: "ئەم گشتپرسییە راستییەکی خستە روو، لانیکەمەوە لە سەدا ٥٠ی گەل بەمە دەڵێت 'نەخێر'. ناراستەوخۆ ئەم گۆڕانکارییانەی دەستوور و تەواوی ئەم دەستوورەی ئەمە پێکدەهێنێت بە واتایەک دەبێتە هۆی ئەوەی تا رادەیەکی زۆر زیان لە پەیمانی کۆمەڵایەتی دەدات".
سەرۆکی گشتی جەھەپە راشیگەیاند: "ئەگەر لەگەڵ یاساکان نەگونجێن، ئەوا سەروەری یاسا و دەستەواژەی دەوڵەتی یاسایی بە ئاستێکی بەرچاو لەکەدار دەبێت. ئێستا دەمەوێت باس لە کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن بکەم. بەداخەوە ئاماژە بەوە دەکەم کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن گشتپرسییەکەی بۆ دۆخێکی مشتومڕ گۆڕی".
کەمال کڵچدارئۆغڵو گوتیشی: "لەکاتی ئەنجامدانی یارییدا لە ناوەڕاستی یاری یاساکان ناگۆڕدرێت، ئەمە یاسایەکی نێودەوڵەتییە. کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە ناوەڕاستی یاری لەکاتێکدا کە پسولەکان کرایەوە، یاساکان دەگۆڕێت. ھاوکات بە پێچەوانەی یاسا، یاساکان دەگۆڕێت. ئەمە بە راست دانانێین و ھەرگیز قبووڵی ناکەین".