پەرلەمانی تورکیا
سەرۆکی ھەدەپە و پەرلەمانتاری ئیستەنبوڵ سەباحەت تونجەل گوتی: لەکاتێکدا چاوەڕوانی ئازادبوونی پەرلەمانتارە بەندکراوەکان دەکەین، ھەوڵی ناردنە ژوورەوەی پەرلەمانتارانی تر دەدرێ، ئەوەیش قەیرانی سیاسیی وڵات قووڵتر دەکاتەوە.
لەبارەی بڕیاری دادگایی بەرایی کە بە ئەندامی پەکەکە تاوانبار کراوە، تونجەل لێدوانێکی بۆ AA دا و گوتی "ئەو بڕیارە بڕیارێکی سیاسییە و ھەوڵی دروستکردنی گێرەشێوێنی لە وڵات دەدەن."
تونجەل رایگەیاند: تۆپەکە لەدەستی پەرلەمانە، کاتێ چاوەڕوانی ئازادبوونی پەرلەمانتارە بەند کراوەکان دەکەین ھەوڵی ناردنە ژوورەوەی پەرلەمانتاران دەدرێ، لە کاتێکدا دەبێ ئازاد بکرێن، ئەوە قەیرانی سیاسیی وڵات قووڵتر دەکاتەوە.
لەبارەی خوێندنەوە یا نەخوێندنەوەی بڕیارەکە لە ھۆڵی پەرلەمانی تونجەل گوتی: پەرلەمان بڕیار دەدا، پێداگری لە سیاسەتی دیموکراسی دەکەین، ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبَێ.
لەبارەی پەرلەمانتارە گیراوەکانی بەدەپەوە، تونجەل گوتی: ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی بەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، لەبارەی ئازاردکردنی پەرلەمانتارە گیراوەکانی بەدەپە لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان جەمیل چیچێک گفتوگۆ دەکا، ھەروەھا باس لەبڕیاری دادگایی بەرایی لە بارەی دۆسیەکەیەوە دەکرێ.
دوای ناردنی بڕیاری بەندکردنی سەباحەت تونجەل بۆ دادگای دەی سزای قورسی ئیستەنبوڵ، بە خوێندنەوەی بڕیارەکە لە نێو ھۆڵی پەرلەمان لەبەردەم پەرلەمانتاران ئەندامێتیی پەرلەمان لە سەباحەت تونجەل دەسەنرێتەوە.