Abdullah Shukur
05 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2017
خان شەیخون - AA
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو، چووە نێو شارەدێی خان شەیخون ئەو شوێنەی کە رژێمی ئەسەد چەکی کیمیاویی تێدا بەکارھێنا، ھاوکات ئەو کۆگایانەی کە لە ھێرشەکەدا بۆردومانکراون، تەنھا کۆگای دانەوێڵەن نەک کۆگای چەکی کیمیاویی ھەروەکو رژێمی ئەسەد و رووسیا بانگەشەیان بۆ دەکرد.
لە دوای بەکارھێنانی چەکی کیمیاویی لە لایەن رژێمی ئەسەد بۆ سەر شارەدێی خان شەیخون سەربە پارێزگای ئیدلب، تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو توانی بچێتە ئەو شوێنە و زانیاریی لە تیمەکانی فریاکەوتن و خەڵکی سڤیل وەرگرت.
ئەوەش بینرا کە ئەو شوێنەی بۆمبەکەی لێ کەوتووتە خوارەوە، تەنھا کۆگای دانەوێڵە بووە.
لە دوای ھێرشەکەش خەڵکی ناوچەکە شوێنەکەی خۆیان جێھێشتووە و تەنھا ژمارەیەکی کەمی سڤیل لە ناوچەکەدا ماون.
بەرپرسی تیمی فریاکەوتن، عەبدولحەمید قوتەینی بە ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ھیچ بارەگایەکی سەربازیی یان کۆگایەکی دیکە لەو شارەدێیە نییە. ئەو شوێنەش کە لێرەیە تەنھا کۆگای دانەوێڵەیە و بۆ دروست کردنی نان بەکاردەھێنرا".