Duygu Yener
06 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو، كه به فه‌رمانی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك له ساڵانی سه‌ره‌تای جه‌نگی رزگاریدا به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ده‌نگی ئانادۆڵو به جیهان دامه‌زرا، له 97ـه‌مین ساڵیدا له پێشڕه‌ویدایه ببێته یه‌كێك له باشترین ئاژانسه‌كانی جیهان.
له كاتی خه‌باتی رزگاریدا، ئاژانسی ئانادۆڵو خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت بوو له مێژووی كۆماری‌دا كه به‌رپرسیارێتیه‌كی هه‌ستیاری گرتبووه ئه‌ستۆ، له‌و قۆناغه‌دا كه خه‌باتی میللی ده‌ستیپێكردبوو ئاژانسی ئانادۆڵو خاوه‌نی شهرهفیك بوو كه سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی ته‌نیا له‌و كه‌ناڵه به‌هێزه‌وه له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات راده‌گه‌یه‌ندرا.
ئاژانسی ئانادۆڵو كه بێ هیچ دواكه‌وتنێك ساڵانێكه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر گه‌یاندنی هه‌واڵ، به كاركردن له‌سه‌ر شێوازی "متمانه، بێ لایه‌نی، ئه‌تیك و خێرایی" به هه‌نگاوی دڵنیاییه‌وه هه‌نگاوده‌نێت به‌ره‌و 100 ساڵی.
له چوارچێوه‌ی دیدگای 100 ساڵییدا، ئاژانسی ئانادۆڵو كه بووه‌ته ئاژانسی هه‌واڵی به‌هێزی توركیای به‌هێز، به 11 زمان په‌خش ده‌كات و به ئامانجی بوونه یه‌كێك له پێنج ئاژانسی كاریگه‌ری جیهان بێ وجان و به‌خێرایی كارده‌كات.