Ferdi Türkten
13 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2024
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە بە هەماهەنگیی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت) بەڕێوەچوو، تۆڕێکی سیخوڕی سایبەر تێکشکێندرا کە لە زۆرێک لە وڵاتانی سەرانسەری جیهان لە نێویشیاندا تورکیا دەستی بەسەر داتا و زانیاریی هەزاران کەسدا گرتووە.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئەنقەرەوە بەڕێوەدەچێت، ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی ڕووداوە سایبەرییەکان و فەرماندەیی گشتیی جەندرمە بە هەماهەنگی میت ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان بۆ سەر تۆڕێکی سیخوڕی سایبەر ئەنجامدا.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا ١١ گومانڵێکراو دەستگیرکران.
بەپێی ئەو زانیارییە هەواڵگرییەی دەست میت کەوتووە، تۆڕە سیخوڕیە سایبەرییەکە کە لە دەرەوەی وڵاتیش درێژکراوەی هەیە، ئەو داتا و زانیارییە کەسییانەی لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان دەستیکەوتووە لەگەڵ هەر کەسێکدا کە داوای کردووە بەشی کردووە بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانیشەوە.
ئەو تۆڕی سیخوڕییە کە ماوەیەکی زۆرە میت خستوویەتیە ژێر چاودێرییەوە، زانیاری زۆر گرنگیی دەستەبەرکردووە بە تایبەتی بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.
لە کاتێکدا ١١ ئەندامی ڕێکخراوەکە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکران گواستراونەتەوە بۆ گرتووخانە، هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێتی ڕێکخراوەکە داخران.
لە کاتێکدا ڕێکارە یاساییەکان لەو بارەیەوە درێژەی هەیە، هاوکات ئەو داتا و زانیارییانەی دەستیان بەسەرداگیراوە بە وردی بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.