Orhan Sağlam,Özkan Bilgin
12 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2024
هەکاری - AA
چالاکییەکانی شەشهەمین فیستیڤاڵی جیلۆ لە دەریاچە سەهۆڵییەکانی سات لە قەزای یوکسەکۆڤای هەکاری بەڕێوەچوو، کە سێ هەزار و ٤٠٠ مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە.
دەریاچە سەهۆڵییەکانی سات لە چیاکانی ئیکی یاکا کە بە بڕیاری سەرۆکایەتی کۆمار وەک پارکی نیشتمانیی ڕاگەیاندراوە، لە سایەی ئەو ئارامییەی فەراهەمکراوە میوانداری چالاکییە کەلتووریی و هونەری و وەرزشییەکان دەکات.

هەزاران سروشتدۆست بەشداریان لە فیستیڤاڵی جیلۆدا کرد، کە لە ژێر چاودێری پارێزگای هەکاریدا ئەمساڵ شەشهەمینی ساز کرا.
لەو فیستیڤاڵە چالاکییەکانی وەک ڕافتینگ، کانۆ، گەڕان بە سروشتدا، کۆنسێرت و فلایبۆرد ئەنجامدرا، چالاکی ھەڵپەڕکێیان ئەنجامدا و لە دەوری ئەو ئاگرەی لە کەمپەکەدا کردبوویانەوە چایان خواردەوە.

پارێزگار و بریکاری سەرۆکی شارەوانی هەکاری، عەلی چەلیک لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوە کرد کە نزیکەی ٢٥ هەزار کەس لە سەرانسەری تورکیاوە بەشدارییان لە فیستیڤاڵەکەدا کردووە.
چەلیک باسی لەوە کرد کە ساڵ بە ساڵ ژمارەی بەشداربوونی فیستیڤاڵەکە لە زیادبووندایە و، ڕایگەیاند: "ئەم فیستیڤاڵە شوێنی ئەو کەسانەیە حەز بە سەرکەوتن بەسەر لووتکە بەرزەکان دەکەن. لە هەموو لایەکی وڵاتەوە میوانمان هەیە".

گوتیشی: "لەو ناوچانەی لە تیرۆر داماڵدراون کەمپ دادەنرێت، سەرکەوتن بەسەر لووتکەی شاخەکاندا ئەنجام دەدرێت، فۆتۆگرافەران وێنەی جوانی سروشت دەگرن".
